ئیسپانیاگرنگترین

مێسی رەتیدەکاتەوە لەگەڵ چاڤی باسیان لە داهاتووی کردبێت

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی رەتیدەکاتەوە لەگەڵ چاڤی هێرناندێز باسیان لە داهاتووی کردبێت

لیۆنێل مێسی لەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، لە بارسێلۆناش خواستێکی زۆر هەیە بۆ گەڕانەوەی ئەفسانەکەیان، بەڵام پێدەچێت گرفتە داراییەکانی یانەکە ببنە ڕێگر.

راهێنەری یانەکە چاڤی هێرناندێز بەم دواییانە لێدوانی ئەرێنی لەسەر گەڕانەوەی لیۆ داوە، جیا لەویش بەرپرسە باڵاکانی یانەکەیش بەردەوام باس لە گەڕانەوەی مێسی دەکەن بۆ کامپ نو.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، کە پەیوەندییان بە خزم و ناسراوەکانی مێسی کردووە تا لەبارەی گەڕانەوەی خۆی بۆ یانە کەتەلۆنییەکە بۆیان بدوێت.

رۆژنامەکە دەڵێت وەڵامیان لە خودی مێسی پێگەیشتووە، سەرەڕای هەبوونی پەیوەندییەکی باش و بەردەوام لەگەڵ چاڤیدا، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە باسیان لە داهاتووی و گەڕانەوەی بۆ بارسا کردبێت.

چاڤی لە مانگی یازدەی ساڵی 2021 وەک راهێنەری نوێی بارسا دەستبەکار بوو، تا ئێستا چەندین یاریزان باسیان لەوە کردووە، کە بەهۆی چاڤی روویان لە بارسا کردووە بۆ یاریکردن.

سەرجەم دەنگۆکانیش ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن مێسیش یەکێکە لەو یاریزانانەی، کە بەهۆی چاڤی ئارەزەوو دەکات بگەڕێتەوە یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button