یاریگا –
كریستۆڤ گالتیێ، راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی تۆمەتباركراوە بە رەگەزپەرستی بەرامبەر مسوڵمانان.
رادیۆی مۆنتی كارلۆ ی فەڕەنسی وردەكاری دانیشتنێكی بڵاوكردەوە لە نێوان جولیان فۆرنیەر بەڕێوەبەری وەرزشی پێشووی یانەی نیس لەگەڵ گالتێ بڵاوكردەوە كە تێیدا گالتێ گلەیدەكات لە زۆری یاریزانە مسوڵمان و رەشپێستەكانی یانەكەی.
رۆمان مۆلینا رۆژنامەنووس لە مۆنتی كارلۆ ئاماژەی بەوەشكردووە، كە زانیاریەكان و وردەكاریەكانی دانیشتنەكە لەلایەن خودی فۆرنیەرەوە بۆیان هاتووە لە رێگەی ئیمەیڵەوە.
جولیان فۆرنیەر بەڕێوەبەری وەرزشی ئەو كاتی یانەی نیسی فەڕەنسی بوو كە لە هەمان كاتدا گالتێ راهێنەر بوو كە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 5ی ساڵی 2021.
پەیامەكەی فۆرنیەر بۆ ئیدارەی نیس بەم شێوەیە بوو: گالتێ پێی ووتم دەبێت بارودۆخی یانەكە لەبەرچاو بگیرێت، ناتوانین مسوڵمان و رەشپێستی زۆرمان لە یانەكەدا هەبێت.
ئۆڵتراسەكانی پاریس بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و تێیدا رایانگەیاند كە چاودێری پرسی گالتێ دەكەن، ئەگەر ئەو تۆمەتانە راست بێت ئەوا بوونی ئەو جێگای قبوڵ نیە لە یانەكەدا و دەبێت پاریس جێبهێڵێت.
گالتێ لە ساڵی 2021 ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەی نیس ـی وەرگرت دوای ئەوەی لە ساڵی 2022 بوو بە راهێنەری پاریس سان جێرمان.