یاریگا –
مارکۆس راشفۆرد لە یاری چوونی قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆپالیگ بەرامبەر بە سێڤییا یاری ناکات.
پێگەی فەرمی مانچێستەر یونایتد بڵاویکردووەتەوە، کە راشفۆرد تووشی پێکانی ماسولکە بووە، بەو هۆیە ناتوانێت ئامادەی یارییەکەی سێڤییا ببێت.
هێرشبەرەکەی مانچێستەر ڕۆژی شەممەی رابردوو لە یاری نێوان یانەکەی و یانەی ئێڤەرتۆن لە میانی یارییەکانی گەڕی سی پرێمەرلیگ لە خولەکی 80 یاریگای جێهێشت.
پێگەی شەیتانە سوورەکان ئاماژەی بەوە کردووە، پاش پشکنینە پزیشکییەکان دەرکەوتووە یاریزانەکەیان بۆ چەند یارییەک لە یاریکرد دادەبڕێت.
تا ئێستا بەفەرمی باسیان لەوە نەکردووە بە دیاریکراوی تا کەی ناتوانێت یاری بکات، بەڵام یانەکە گەشبینە بەوەی بتوانێت لە دوایین گەڕەکانی خولەکە بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
یاریزانە 25 ساڵانییەکە لەم وەرزە بە درێسی مانچێستەر لە 47 یاریدا بەشداری لە کردنی 38 گۆڵ کردووە، 28 گۆڵی کردووە و 10 گۆڵیشی درووستکردووە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا.
وە بەو پێیەی بە گرنگترین یاریزانی یانەکەی سەیردەکرێت، ئەمە دەبێتە گورزێکی کوشندە بۆیان، بەهۆی ئەوەی یانەکە بە قۆناخێکی هەستیار تدەپەڕێت، شەڕی گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو دەکات.