ریال مەدرید – چێڵسی| شاهانەکان بە ئومێدی ئەوەن لە سانتیاگۆ هەموو شتێک یەکلایی بکەنەوە
یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بە کاتی هەولێر، لە یاریی چوونی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لەیاریگای ساننتیاگۆ بیرنابیۆ میوانداری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەکات.
شاهانەکان ئەم وەرزە لە کۆی چوار یاریی یاریگای خۆیان لە چامپیۆنزلیگ، هەر چوار یارییان بردووە و 10 گۆڵیان کردووە و دوو گۆڵیانلێکراوە. بەڵام ئەوان لە خول و جامەکانی نێوخۆیی دووجار بەرامبەر ڤیاریال و بارسێلۆنا دۆڕاون.
لە بەرامبەردا یانەی چێڵسی بە بارودۆخێکی خرابدا تێدەپەڕێت، ئەو یانەیە سەرەڕای ئەوەی ئەم وەرزە زۆرترین پارەیان لە گواستنەوەییاریزانان خەرجکردووە، بەڵام سێ راهێنەریان گۆڕیوە و فرانک لامپاردی راهێنەری نوێش لە یەکەم یاریی تووشی دۆڕان بووە.
بلوز ئەم وەرزە لە کۆی چوار یاریی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دوو بردنەوە و دوو دۆڕانی تۆمار کردووە.
هەردوو یانە دوایینجار وەرزی رابردوو لە هەمان قۆناغ رووبەڕووی یەکتری بونەوە، ریال مەدرید لە یاریی چوون لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەئەنجامی 3-1 براوە بوو، لە یاریی گەڕانەوەش چێڵسی بە ئەنجامی 3-2 یارییەکەی بردەوە، بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاریی چوون وگەڕانەوە شاهانەکان سەرکەوتن.
- هەردوو یانە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو چوار جار یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، مێرنگی تەنها یەک یاریی بردووەتەوە و بلوزیش لەدوو یاریی براوە بووە.
- ریال مەدرید لە دوایین سێ رووبەڕووبونەوە بەرامبەر یانەکانی ئینگڵتەڕا لە قۆناغەکانی کرانەوە دەرەوەی چامپیۆنزلیگ براوە بووە وسەرکەوتووە.
- چێڵسی لە دوایین نۆ یاریی بەرامبەر یانەکانی ئیسپانیا لە قۆناغەکانی کرانە دەرەوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی، تەنها یەک یارییدۆڕاندووە و خاوەنی سێ بردنەوە و پێنج بەرامبەربوونن.
- ریال مەدرید پاش دۆڕانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا بە ئەنجامی 0-2 لە یاریگای خۆی لە وەرزی 2010 بۆ 2011 لە یاریگای خۆی لەچامپیۆنزلیگ، دوای ئەو یارییە لە کۆی 30 یاریی لە هەر هەموو یارییەکان گۆڵی کردووە.
لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، تەنها فێرلاند مێندی بەرگریکاری فەرەنسی بەهۆی پێکان یاریی ناکات، لە ریزەکانی یانەیچێڵسیش تەنها برۆیا بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکات.
براوەی یارییەکەی نێوان ریال مەدرید و چیڵسی سەردەکەوێت بۆ قۆناغی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ و لەم قۆناغەش رووبەڕووی براوەی نێوانمانچێستەر سیتی و بایرن میونشن دەبێتەوە.