Loading...
ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

هارڤی ئیلیۆت: مەدریدم رەتکردەوە لە پێناو لیڤەرپوول

Yariga App

هارڤی ئیلیۆت ناوەڕاستکاری لاوی یانەی لیڤەرپوول دەڵێت نزیک بووە پەیوەندی بە ریاڵ مەدریدەوە بکات بەر لەوەی بچێتە لیڤەرپوول.

هارڤی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ پۆدکاستی “ئێمە لیڤەرپوولین” وتی

زۆر نزیک بوو لەوەی بچمە ریاڵ مەدرید بەڵام دواتر بیستم لیڤەرپوول هاتووەتە پێش. هەر ئەو ساتەی بیستم هەر لەویادا دڵم  بڕیاریدا چونکە هاندەری لیڤەرپوولین بە تەواوی خێزانەکەمەوە. ئەوە خەونی باوکم بوو یاری بۆ لیڤەرپوول بکات بەڵام نەگەیشت بەو خەونەی، برا بچووکەکەشم هاندەرێکی سەرشێتی لیڤەرپوولە و لە من باشتر یانەکە دەناسێت. جگە لەوەی نەمویست براکەم و خوشکەکەم لە تەمەنێکدا منداڵدا بەهۆی منەوە بێن بۆ ئیسپانیا

 

هارڤی لە ٢٠١٩دا و لە تەمەنی ١٦ ساڵی لە فولهامەوە روویکردە لیڤەرپوول، لەوکاتەوە ٣٥ یاری بۆ ریدز ئەنجامداوە.

Back to top button