ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی ئەستێرەیەكی بارسێلۆنای دەوێت

Yariga App

یاریگا

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی پابلۆ گاڤی ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیدایە.

گرێبەستەكەی گاڤی تەمەن 18ساڵان لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

رۆژنامەی ئاس لە راپۆرتێكیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت تواناكانی گاڤی ئەستێرەی لاوی یانەی بارسێلۆنا بەدەستبهێنێت.

ئاس لە راپۆرتەكەیدا ئاشكرایكردووە، بەرپرسانی چێڵسی لەگەڵ بەڕێوەبەری كارەكانی گاڤی بەر لە 3 هەفتە لە مەدرید كۆبوونەتەوە.

هەروەها ئاماژە بەوەشكراوە، كۆبوونەوەكە جێگای رەزامەندی هەردوولا بووە، بەرپرسانی چێڵسی و بەڕێوەبەری كارەكانی گاڤی رێككەوتوون لەسەر درێژەدان بە دانوستانەكانی نێوانیان و چاوەڕوان دەكرێت بەم نزیكانە كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجام بدەن.

چێڵسی بەڵێنی بە گاڤی داوە كە جێگایەكی گرنگی هەبێت لە یانەكەدا هەروەها دەبێتە خاوەنی موچەیەكی بەرز و چەندین پاداشتی دیكە.

رۆژنامە ئیسپانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، گاڤی توڕەیە لە بارسێلۆنا بەهۆی ئەوەی كە ناتوانن ناوی لە تیمی یەكەمدا تۆمار بكەن.

لە كۆتای راپۆرتەكەشدا هاتووە، ئەگەری وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی چێڵسی لەلایەن لویس ئێنریكێ هاندەرێكی دیكەیە بۆ پەیوەندیکردنی گاڤی بە بلووزەوە.

ئەگەر بارسێلۆنا نەتوانێت پێش گواستنەوەكانی هاوینە ناوی گاڤی تۆمار بكات ئەوا یاریزانەكە دەتوانێت بە خۆڕایی ریزەكانی بلاوگرانا جێبهێڵێت.

گاڤی

گاڤی لەم وەرزەدا لەگەڵ بارسێلۆنا ئاستێكی بەرزی پێشكەشكردووە و بەشداری لە 27 یاری لالیگادا كردووە لە كۆی 28 یاری.

بابەتی زیاتر

Back to top button