یاریگا –
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای هەمان وڵات باس لە یەكسان بوونەكەیان دەكات بەرامبەر جیرۆنا.
شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری جیرۆنای كرد و یارییەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانیا.
بەو یەكسان بوونەش بارسێلۆنا كۆی خاڵەكانی بۆ 72 خاڵ بەرزكردەوە و جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ ریال مەدرید كرد بە 13 خاڵ.
لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاریەكەدا چاڤی گووتی: دەمانویست جیاوازیەكەمان لەگەڵ ریال مەدرید بكەین بە 15 خاڵ، بەڵام كاتێك نەتوانین بیبەینەوە لە یاریگای خۆماندا ئەوە هەستێكی ناخۆشە، بەڵام پێوویستە بە ئەرێنی بیر بكەینەوە، ئێستا جیاوازیەكەمان 13 خاڵە.
هەروەها گووتیشی: ئێمە لە بارودۆخێكی زۆر باشداین ئەوەش دوو دڵم ناكات، یارییەكە باش بوو هەلی زۆریشمان درووست كرد، بەڵام بەداخەوەین كە سەرنجی تەواومان نەبوو، ئەگەر باسی ئەنجام بكەین ناتوانین بە خاڵێك لە یاریگای خۆماندا ئەرێنی بین، هەرچەندە 13 خال لە پێشەوەین و تەنیا 10 هەفتە ماوە.
بەردەوام بوو گووتی: ئامانجی سەرەكیمان بردنەوەی لالیگایە، بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر رێگا راستەكەین و چانسی بردنەوەیمان هەیە.
لە كۆتایشدا راهێنەرەكەی بلاوگرانا گووتی: ئێمە رووبەڕووی یانەیەك بووینەوە كە بۆ مانەوە یاری دەکەن، ئەم خاڵە بۆ ئەوان زۆر گرنگە لە ململانێی مانەوەیاندا، هەفتەی داهاتوو بەرامبەر خیتافی هەمان شت دەبێت، جیرۆنا بەرامبەر ریال مەدرید لە بێرنابیۆ یەکسان بوون دەبێت ئەمە بەرز بنرخێنین، ئەم هەفتەیە ریال مەدرید بەرامبەر ڤیاریاڵ دۆڕا، دەبێت بەو شێوەیە سەیری شتەكان بكەین، هەرچەندە هەندێک کەس دەیانەوێت شتەکان لە گۆشەیەکی جیاوازەوە ببینن.
بارسێلۆنا 10 یاری ماوە ئەنجامی بدات لەم وەرزەی خولی ئیسپانیدا لە ئەگەری بردنەوەی لە 6 یاریدا ئەوا راستەوخۆ دەبێتە پاڵەوانی لالیگا بۆ وەرزی 2022/23.