فێرمینیۆ هۆكاری رۆشتنی لە لیڤەرپوول ئاشكرا دەكات
یاریگا –
رۆبێرتۆ فێرمینیۆ، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئەو هۆكارەی ئاشكرا كرد كە وایلێكرد بڕیاری جێهێشتنی ئانفێڵد بدات، دوای ئەو چەند ساڵەی لە یانەكە بەسەریبرد.
گرێبەستی فێرمینیۆ لەگەڵ لیڤەرپوول لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یاریزانەكەش بڕیاری جێهێشتنی یانەكەی داوە لە كۆتایی وەرزدا.
هێرشبەرە 31 ساڵانەكە لە ساڵی 2015 لە یانەی هۆفنهایمەوە پەیوەندی بە لیڤەرپوولەوە كرد بە بڕی 41 ملیۆن یۆرۆ.
لای خۆشیەوە یۆرگن كلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول دووپاتیكردەوە كە هێرشبەرەكەیان وەرزی نوێ لە یانەكەیان نامێنێتەوە و دەیەوێت ئەزمونێكی نوێ تاقی بكاتەوە.
فێرمینیۆ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ESPN Brasil گووتی: زۆر شت ناڵێم ئەگینا زوو هەستم دەجوڵێت، ئەم یانەیە میرات و مێژوویەكی نایابی هەیە، من زۆر دڵخۆشم و زۆر سوپاسگوزارم بۆ هەموو ئەوانەی لێرە بەدەستمانهێناوە ، بەڵام بارودۆخە نوێیەكە ( دانیشتن وەك یاریزانی یەدەگ ) پێشتر هەرگیز پێیدا نەڕۆیشتووم.
هەروەها بەردەوام بوو گووتی: زۆر پاڕامەوە لە خودا كەیارمەتیم بدات لەم بارودۆخەدا، من زۆر بە جدی كار دەكەم، هەموو كاتیش ئامادەم هاوكاری یانەكەم بكەم، تا كۆتایی پێكەوەین، دەمەوێت باشترینی خۆم تا كۆتایی پێشكەشی لیڤەرپوول بكەم.
Firmino's flicks, no looks and much more 👀
Check out all 1️⃣1️⃣ of his goals scored against Arsenal 🎬
— Liverpool FC (@LFC) April 10, 2023
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا فێرمینیۆ بەشداری لە 22 یاریدا كردووە و توانیویەتی 9 گۆڵ بكات و 4 گۆڵیش درووست بكات.