تۆتنهام یاریزانێكی چێڵسی دەوێت
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی تۆتنهام هۆتسبێری ئینگلیزی حەكیم زیاشی مەغریبی و یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەوێت.
گرێبەستەكەی زیاشی تەمەن 30 ساڵان لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.
رۆژنامەی سپۆرت ـی كەتەلۆنی ئاشكرایكرد یانەی تۆتنهام یاریزانە مەغریبیەكەی لە پلانی سەرەكی خۆی داناوە بۆ وەرزی نوێ، هەرچەندە هێشتا یەكلایی نەبووەتەوە لەوەی چ راهێنەرێك پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكە وەردەگرێت لە دوای دوورخستنەوەی ئەنتۆنیۆ كۆنتی.
رۆژنامە كەتەلۆنییەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، بەرپرسانی تۆتنهام دەزانن كە چەند یانەی گەورەی ئەوروپا لە هەوڵی بەدەستهێنانی هێرشبەرە مەغریبیەكە دان سەرەڕای ئەوەش لە لیستی ئەو یاریزانانەی داناوە كە دەیانەوێت وەرزی داهاتوو بیگوازنەوە.
هەروەها سەرچاوە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بە توندی لە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی حەكیم زیاشدایە دوای ئەوەی لە گواستنەوەكانی پێشوودا سەركەوتوو نەبوون لە بەدەستهێنانی.
بلووز ناوی حەكیم زیاشی خستووەتە ریزی ئەو یاریزانانەی كە دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا دەستبەرداریان ببێت.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا زیاش لەگەڵ بلووز تەنیا لە 13 یاریدا بەشداری كردووە هیچ گۆڵێكی نەكردووە و گۆڵێكی درووست كردووە.