ئهڵمانیابازاڕی گواستنهوه
ناپۆلی داوای پارەیەکی خەیاڵی لە بایرن میونشن دەکات
یاریگا
بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا بەهۆی زۆری نرخی ڤیکتۆر ئۆسیمین هێرشبەری نایجیری یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا، دوو دڵن لە گواستنەوەی.
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، مانگی رابردوو بەرپرسانی باڤاری گفتوگۆیان لەگەڵ بەرێوەبەری یاریزانە نایجیریەکە کردووە، بەڵام کاتێک زانیاریان لەسەر نرخەکەی وەرگرتووە، پاشگەز بونەتەوە و دوو دڵن لە گواستنەوەی.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بەرپرسانی یانەی ناپۆلی ئامادەن کەمتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئۆسیمین بن، ئەم نرخەش بۆ یانەی بایرن میونشن خەیاڵیە.