ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیا

ئانچێلۆتی باس لە داهاتووی خۆی و کوڕەکەی دەکات

Yariga App

یاریگا

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە یەکجاری چارەنوسی خۆی لەگەڵ یانەکەی یەکلایی دەکاتەوە.

راهێنەرەکەی شاهانەکان لە دیمانەیەکدا لەگەڵ Radio Rai باس لەو دەنگۆیانە دەکات کە باس لە داهاتوو خۆی و کوڕەکەی دەکەن و دەڵێت

دەنگۆیەکی زۆر لەسەر داهاتووم هەیە، من تاوەکو مانگی حوزەیرانی 2024 گرێبەستم لەگەڵ ریال مەدرید هەیە و بە خۆشحاڵیەوە ڕێز لە گرێبەستەکەم دەگرم. بە پێچەوانەی ئەو هەواڵانەی بڵاودەکرێنەوە، دەیڤیدی کوڕم ناچێتە بازل، ئێمە دەمانەوێت لەم یانەیە بەردەوام بین لە کارەکانمان.

ئانچێلۆتی تاوەکو ساڵی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید هەیە، بەڵام ماوەیەکە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتە راهێنەرە ئیتاڵیەکە بووەتە ئامانجی بەرپرسانی بەڕازیلی بۆ راهێنەرایەتی کردنی هەڵبژاردەی تۆپی پێ وڵاتەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button