ئه‌وروپائیسپانیا

زەلزولی پەیامێك بۆ بارسێلۆنا دەنێرێت

Yariga App

یاریگا –

عەبدولسەمەد زەلزولی، ئەستێرەی مەغریبی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی كە لە ئێستادا بە شێوەی خواستن یاری بۆ ئۆساسۆنا دەكات بە رێگایەكی تایبەت پەیامێك بۆ بارسا دەنێرێت.

هێرشبەرە مەغریبیەكە گەیشتووەتە لوتكەی درەوشانەوەی لەگەڵ یانەكەیدا و كۆتا یاری ئۆساسۆنا بەرامبەر ئێلچی توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بەرزی ئاستی زەلزولی لەگەڵ ئۆساسۆنا هاوشێوەی پەیامێكە بۆ بارسێلۆنا سەبارەت بە پێوویستی گەڕاندنەوەی بۆ یانەكەی لە دوای كۆتاییهاتنی ماوەی خواستنەكەی.

رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە ئەستێرە مەغریبیەكە هاوشێوەی گرێبەستێكی نوێ دەبێت بۆ یانە كەتەلۆنییەكە بە بێ ئەوەی یانەكە هیچ بڕە پارەیەك بدات.

ئەوەش روونكراوەتەوە، زەلزولی بووە بە پاڵەوان لە ئۆساسۆنا، ئاستیشی لە ماوەی خواستنەکەیدا بارسێلۆنا و چاڤی ئاگادار دەکاتەوە کە لە وەرزی داهاتوودا دەیەوێت جێگەی خۆی لە تیپی یەکەمی بارسێلۆنادا هەبێت، هەروەها ئامادە نییە دەرفەتی درەوشانەوەی لەدەست بدات لە کامپ نۆو.

مۆندۆ ئەوەشی ئاشكرا كردووە، كە گواستنەوەی یاریزانێكی باڵ لە هەمان تواناكانی زەلزولی بڕی 30 ملیۆن یۆرۆی تێدەچێت، جیا لەوەی كە موچەیەكی زۆر بەرزتری دەبێت كە یاریزانە مەغریبیەكە وەریدەگرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button