یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بۆ یارییەكەیان بەرامبەر جیرۆنا.
وا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری جیرۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانیا.
یانە كەتەلۆنییەكە بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەك لە پێدری گۆنزالێز ، عوسمان دێمبڵی ، فرانكی دی یۆنگ و ئەندریاس كریستێنسن بێ بەش دەبێت.
بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 71 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیا دێت و لە ئەگەری بردنەوەی یارییەكەی ئەمشەویاندا ئەوا جیاوازییەكەیان لەگەڵ ریال مەدریدی دووەم بۆ 15 خاڵ بەرز دەكەنەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: تێر شتیگن
هێڵی بەرگری: ئاراوخۆ ، كۆندی ، ئەلۆنسۆ ، ئەلبا
هێڵی ناوەند: رۆبێرتۆ ، بۆسكێتس ، گاڤی
هێڵی هێرشبردن: فاتی ، لیڤاندۆڤسكی ، رافینیا