ئه‌وروپائینگلتەرا

لیڤەرپوول 2-2 ئارسیناڵ: گەنەرز 12 ساڵە لە ئانفێڵد ناباتەوە

Yariga App

یاریگا

لە یاریی لوتکەی گەڕی 30 پرێمەرلیگ لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵد میوانداری ئارسیناڵی پێشەنگی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات.

دوای تێپەڕبوونی تەنها 8 خولەک بەسەر یارییەکە، گابریێل مارتینێلی توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەی میوان بکات و یانەکەشی بە گۆڵێک پێشخست.

لە بەردەوامی یارییەکە ئەمجارەیان لە خولەکی 28 مارتینێلی ئاسیستی کرد و گابریێل خێسۆسی هاونیشتیمانی توانی گۆڵی دووەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی یانەکەی بکات.

پێشکۆتایی هاتنی نیوەی یەکەم لە خولەکی 42 محەمەد سەڵاح توانی وەڵامی یەکێک لە گۆڵەکانی یانەی میوان بداتەوە و هیواکانی بۆ یانەکەی گەڕاندەوە.

نیوەی دووەم لە خولەکی 54 دەرفەتی یەکسانبوونی یارییەکە بۆ یاریزانانی رێدز رەخسا، بەڵام محەمەد سەڵاح نەیتوانی لێدانی سزا گۆڵ بکات. یارییەکە بەردەوام بوو و لە خولەکی 87 رۆبێرتۆ فێرمینیۆ توانی گۆڵی یەکسانبوون بۆ لیڤەرپوول بکات و یارییەکەش بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات.

بەم ئەنجامە ئارسیناڵ لە پێشەنگی خولی نایابی ئینگلتەڕا بووە خاوەنی 73 خاڵ و لیڤەرپوولیش لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی بووە خاوەنی 44 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button