یاریگا
کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە دیمانەیەکی نوێ لەگەڵ کەناڵی DAZN باس لە مێژووی یانەکەی و چەند یاریزانێک دەکات. ئەمەی خوارەوە بەشێک لە دیمانەکەیەتی:
ئەو یاریزانانەی ژمارەیەک ناسناوی چامپیۆنزلیگیان بردەوە؟
مۆدریچ و کرۆس و بنزیما و کارڤاخال و ناچۆ و مارسێلۆ و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و گاریس بەیڵ و کاسیمیرۆ مێژوویان تۆمار کرد، پێنج جار چامپیۆنزلیگیان بردەوە کەس ناتوانێت ئەوە بکات ئەوان ئەفسانەن
ڤالڤێردی؟
ڤاڵڤێردی یاریزانێکی زۆر باشە، تایبەتمەندی یاریزانێکی مۆدێرنی لە هێلی ناوەڕاستی هەیە، تۆپی پێ ئێستا داوای جەستەیییەکی گەورە دەکات و ئەویش هەیەتی و یاریزانێکی ئاساییە
زیاتر هەست بە مەدریدیستی دەکەیت یان میلانیستا؟
هەردووکیان 50-50، ئەو دوو یانەیە لە منەوە نزیکترینن، میلان چونکە لەوێ یاریم کردووە و ڕیال مەدرید چونکە نوێنەرایەتی لوتکەی تۆپی پێ دەکات
ئاستی یاریزانەکان بە گشتی؟
ئەو ئەفسانانەی لە یانەکەدا هەمانە وەک مۆدریچ و بنزیما هەموویان زۆر لێبوردەن، ئەوە کلیلی سەرکەوتن بوو لە وەرزی ڕابردوودا، یاریزانە لاوەکانیش ژینگەیەکی باشیان دۆزیەوە و زوو خۆیان گونجاند.