
یاریگا –
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری مانچێستەر سیتی رایدەگەیەنێت، ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچێستەر سیتی لە هەمان ئاستی لیۆنێل مێسی و کریستانۆ رۆناڵدۆ دایە، دوای تۆمارکردنی دوو گۆڵ لە یاری دوێنێی مان سیتی لە بەرامبەر ساوسامپتن لە پرێمەرلیگ.
هالاند گۆڵێکی بە سەر و گۆڵێکی دیکەی بە دەبڵ کیک لە ساوسامپتن کرد، بەمەش کۆی گۆڵەکانی لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکەدا گەیاندە 44 گۆڵ.
El resumen de las mejores acciones del Southampton 1 – Manchester City 4
pic.twitter.com/SboJJuIfzj
— Manchester City (@ManCityES) April 8, 2023
هالاند چاوی لە شکاندنی ریکۆردی تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ لە وەرزێکدا دەکات، ئێستا لەگەڵ رود ڤان نیستێلڕۆی و محەمەد سەڵاح بە 44 گۆڵ یەکسانە. پێپ گواردیۆلا لەبارەی هالاند بە BBC راگەیاند
دوو دەیەی سەرسوڕهێنەرمان لەگەڵ کریستیانۆ و مێسی بەسەر برد، بەڵام هالاند لە هەمان ئاستدایە. کارێکی ئاسان نییە لە ئاسمان بگریتەوە و بەو شێوەیە گۆڵ بکەیت. ناتوانم خەیاڵی توانا لەڕادەبەدەرەکانی هالاند بکەم.
"The numbers right now that he has at his age are unbelievable."
Pep Guardiola compared Haaland to Messi and Ronaldo but says his striker still has a long way to go.
https://t.co/DrItuifs4c pic.twitter.com/V6zJWFybC4
— Manchester City News (@ManCityMEN) April 8, 2023
هالاندی تەمەن 22 ساڵان لە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە مانچێستەر سیتییەوە کرد و دەیان ریکۆردی لەم وەرزەدا شکاندووە، ئێستا چاوی لە شکاندنی زۆرترین گۆڵە لە پرێمەرلیگ لە وەرزێکدا، کە ئێستا بە 34 گۆڵ بە ناوی ئالان شیرار و ئاندی کۆڵە.