
یاریگا –
هەڵسەنگاندنی یاریزانەكانی یانەی پارس سان جێرمانی فەڕەنسی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر نیس.
شەوی رابردوو نیس لە یاریگای خۆیدا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 30 خولی فەڕەنسیدا.
گۆڵەكانی پاریس لەلایەن لیۆنێل مێسی لە خولەكی 26 و سێرجیۆ رامۆس لە خولەكی 76 تۆمار كران.
بەو بردنەوەیە پاریس كۆی خالەكانی بۆ 69 خاڵ بەرزكردەوە و لە پلەی یەكەمی ریزبەندی خولی فەڕەنسی دێت و بە جیاوازی شەش خاڵ لە پێش لانسی دووەمەوە دێت.
لەو یارییەدا كیلیان ئێمباپێ ئاستێكی خراپی پێشكەشكرد و چەندین هەلی گۆڵكردنی فەوتاند كە دیارترینیان لە خولەكی 91 بوو كاتێك مێسی هەلێكی زێڕینی گۆڵكردنی بۆ درووست دەكات بەڵام سەركەوتوو نابێت لە كردنی گۆڵ.
هەڵسەنگاندنی یاریزانانی پاریس بە پێی رۆژنامەی لیكیپ:
- دۆنارۆما 9
- رامۆس 6
- پێرێرا 7
- ماركینیۆس 6
- مێندێس 8
- حەكیمی 5
- سۆلێر 4
- ڤیتینیا 6
- ئێمباپی 3
- مێسی 7