یاریگا –
پاریس سانجێرمان هەموو هەولەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسی خستووەتەگەڕ.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، پاریس سانجێرمان لە ترسی گەڕانەوەی لیۆ مێسی بۆ بارسێلۆنا، خەریکە دەستکاری ئۆفەرە پێشکەشکراوەکانی بۆ مێسی دەکات.
رۆژنامەکە دەڵێت، کارگێڕی پاریس سانجێرمان دەیەوێت مێسی لە تیمەکەیاندا بمێنێتەوە، هەموو هەوڵێکیش بۆ هێشتنەوەی مێسی بۆ وەرزێکی دیکە دەدەن، بەڵام مێسی ئۆفەری یەکەمی پاریسی رەتکردەوە.
پاریس سانجێرمان دەزانێت هێشتا دەتوانن مانۆڕێکی دیکە بکەن، لە هەمان کاتیشدا دەزانن، مانەوەی مێسی لە پاریس ئەستەمە، بەڵام یانەی شازادەکانی فەرەنسا، هەوڵی هێشتنەوەی دەدەن.
پاریس سانجێرمان لە دوای تەواوبوونی مۆندیالی 2022 هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی مێسیدا، هەوڵی دووەمیشی بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر بایرن میونشن بوو، بەڵام هەردوو هەوڵەکە شکستیان هێنا، بەهۆی پەیامە بەردەوامەکانی بارسێلۆنا و هاندەرانی یانە کاتالۆنییەکە.
لە لایەکی دیکەوە، کەشە ‘ناخۆشەکەی’ پاریس، هۆکارێکی دیکەیە بۆ نوێ نەکردنەوەی گرێبەستەکەی مێسی، چونکە پڕۆژەی پاریس ناڕوونە و هاندەران خەریکە لە هەموو یارییەک فیکە بۆ مێسی لێ دەدەن.