Loading...
ئینگلتەرا

دی زێربی باسی هۆکاری شەڕەکەی دەکات لەگەڵ راهێنەری تۆتنهام

Yariga App

یاری ئەمڕۆی برایتۆن و تۆتنهام لە پریمەرلیگ پێکدادانی دوو راهێنەرە ئیتاڵییەکەی ئەو دوو یانەیەی بەدوای خۆیدا هێنا.

لەم یارییەدا کریستیان ستێلینی راهێنەری کاتی تۆتنهام یەکەم یاری ئەو یانەیەی بەڕێوەبرد پاش رۆیشتنی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بەڵام لە پاڵ دێ زێربی راهێنەری تیمی بەرامبەر هەردووکییان بە کارتی سوور کرانە دەرەوە.

دی زێربی پاش یارییەکەیان وتی

” من راهاتووم لەسەر ئەوەی هەمیشە رێزی هەموو کەسێک بگرم لە ناوە و دەرەوەی یاریگا، حەزم بەوەن یە کەس بێ رێزیم بەرامبەر بکات.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا ئایا بێ رێزی بەرامبەر کراوە. وتی

بەڵێ، شتێکی تایبەت بوو، من هیچ شتێکی خراپم پێ نەو تەنها بیرۆکە و بۆچوونی . خۆمم پێ وت ،  حەزم بەوە نیە راهێنەر و تیمی بەرامبەر فشار بخەنە سەر ناوبژیوان بە پێچەوانەوە ئەرکی ئێمەیە هاوکارییان بکەین

تۆتنهام یارییەکەی ٢-١ بردەوە و شوێن پێی لە پلەی پێنجەم قایمتر کرد.

Back to top button