ئاسیائه‌مریکائه‌وروپافه‌ره‌نساگرنگترین

بێرنابیۆ: مێسی زۆر لە رۆناڵدۆ باشترە

Yariga App

یاریگا

داڤید بێرنابیۆ، پاڵەوانی ئیسپانی پێشووی بایسکلسواری پێیوایە لیۆنێل مێسی زۆر لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ باشترە و ناکرێت بەراوردی نێوانهەردوو یاریزان بکرێت.

پاڵەوانە ئیسپانیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆ مارکا لەبارەی بەراورد کردنی نێوان هەردوو ئەستێرەکەی تۆپی پێ دەڵێت

چوونی لیۆ بۆ سعوودیە لە پێناو دووبارە رکابەریکردن لەگەڵ دۆن هەڵەیە، یاریزانەکەی تانگۆ زۆر لە رکابەرەکەی باشترە و ناکرێت بەراورد لەنێوان ئەو دوو یاریزانە بکرێت

بێرنابیۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بە پەیوەندی نێوان مێسی و چاڤی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دەکات و لەبارەی دەنگۆیگەڕانەوەی لیۆ بۆ بارسا گووتی

بیستومە لیۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی و چاڤی لە هەوڵی ئەوەیە رازی بکات، من دڵنیام ئەو یاریزانە بە گوێ هاوڕێکەی پێشوویدەکات و ئەو دوو کەسە پێویستیان بە یەکتری هەیە.

پاڵەوانە ئیسپانیەکە لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا باس لە هۆکاری چوونی مێسی لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا دەکات

ئەو کاتەی لیۆ بڕیاریدا ریزەکانی بلاوگرانا جێبێڵێت، ئەو یانەیە لە قەیرانێکی قوڵدا بوو، بۆیە مانەوەی زۆر ئەستەم بوو، ئێستاش کە باس لەگەڕانەوەی دەکرێت دڵنیام دەتوانێت ئاستی بارسا باشتر بکات

بابەتی زیاتر

Back to top button