ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

زینچینكۆ: بەهۆی ئەو قسانەی ئارتێتا مانچێستەر سیتیم جێهێشت

Yariga App

یاریگا –

ئۆلیكساندەر زینچینكۆ، ئەستێرەی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی دووپاتیكردەوە كە میكێل ئارتێتای راهێنەری یانەی ئارسیناڵ هۆكاری سەرەكی بووە لە جێهێشتنی مانچێستەر سیتی.

لە گواستنەوەكانی هاوینی رابردوودا زینچینكۆ بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتیەوە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە كرد.

زینچینكۆ پێشتر لەژێر دەستی ئارتێتا كاری كردووە، كە راهێنەرەكەی ئێستای گەنەرز سێ ساڵ وەك یاریدەدەری گواردیۆلا لە مانچێستەر سیتی بووە.

زینچینكۆ و ئارتێتا لە مانچێستەر سیتی

بەرگریكارە ئۆكرانیەكە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سكای سپۆرت گووتی: ئارتێتا تاكە راهێنەرە كە مانچێستەر سیتی بەجێدەهێڵم لە پێناویدا، كەسایەتی و بیركردنەوەی هۆكاری سەرەكی بوو بۆ ئەوەی سیتی جێبهێڵم.

هەروەها گووتیشی: ئەو كاریگەریەی لەسەر من درووستیكرد زۆر گەورەیە ، من زۆر جار ووتوومە ئەگەر سیتی جێبهێڵم و لە پرێمەرلیگ بمێنمەوە تەنیا یەك راهێنەر دەمێنێتەوە كە پەیوەندی بە یانەكەیەوە بكەم ئەویش میكێل ئارتێتایە.

بەردەوام بوو گووتی: شێوازی روانینی لە تۆپی پێ و كەسیاتەییەكەی ئەوەبوو كە من خۆشم وویست، ئەو وەك یاریزان و وەك كەسایەتی منی دەناسی و كاتێك تەلەفۆنی بۆ كردم پێش پەیوەندیكردنم بە ئارسیناڵەوە و باسی لە پلانەكانی و پلانی ستراتیژی یانەكەی بۆ كردم و هەموو شتێكم خۆشویست بۆیە پەیوەندیم بە ئارسیناڵەوە كرد.

زینچینكۆ لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بەشداری لە 22 یاری كردووە گۆڵێكی كردووە و دوو گۆڵیشی درووست كردووە.

گەنەرز لە پێشەنگی خولی ئینگلیزی دێت بە كۆكردنەوەی 72 خاڵ و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش مانچێستەر سیتی دووەمەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button