ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی قسە لەبارەی راهێنەرایەتیکردنی بارسێلۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید دووپاتیدەکاتەوە، ‘مەحاڵە’ ئەرکی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بگرێتە ئەستۆ.

لە پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکەیان بەرامبەر ڤیاڕیال، پرسیار لە ئانچێلۆتی کرا، ئایا ئامادەی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بکەیت؟ لە وەڵامدا گوتی

بەلای منەوە، راهێنەرایەتیکردنی بارسێلۆنا مەحاڵە، پێویستە رێز لە مێژوو یانەکان بگریت، رێزێکی زۆرم بۆ بارسێلۆنا و چاڤی هەیە، بەڵام نامەوێت خۆم بۆ هیچ شتێک بگۆڕم، ناچاریش نیم ل دوای 1272 یاری هیچ شتێک بۆ هیچ کەسێک بسەلمێنم.

لەبارەی یارییەکانی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، ئانچێلۆتی دەڵێت

جیاوازییەکی زۆر لە تۆپی پێدا نییە، هەندێ یاری هەن، متمانەیەکی زۆر بە یانە دەبەخشن. ئەم جۆرە یارییانە لە بەرامبەر پاریس سانجێرمان دەستیپێکرد، وایکرد یاریزانەکان یەکگرتوو بن، بەتایبەت ئەوانەی کەمتریش یاری دەکەن. زۆر دڵخۆشم لێرە، چونکە لە باشترین یانەی جیهانم. پێیوستە جامی شا و چامپیۆنزلیگ ببەینەوە، بۆ ئەوەی وەرزەکە بە باشترین شێوە کۆتایی پێبهێنین.

گرێبەستی ئانچێلۆتی لە هاوینی ساڵی 2024 لەگەڵ ریال مەدرید بەسەردەچێت و تاوەکو ئێستا گومان لەسەر داهاتووی راهێنەرە ئیتاڵییەکە هەیە، بە تایبەت ئەگەر شکست لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیا بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button