رامۆس دەچێتە سعودیە
یاریگا –
سێرجیۆ رامۆس لە جێهێشتنی پاریس سانجێرمان نزیکدەبێتەوە.
پاریس بە دۆخێکی ناسەقامگیردا تێدەپەڕێت، تاوەکو ئێستا لیۆنێل مێسی و سێرجیۆ رامۆس، گرێبەستەکانیان نوێ نەکردووەتەوە، هەردووکیان لەلایەن چەندین یانەوە داواکراون.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، نەسر زۆربەی هەنگاوەکانی واژۆکردنی گرێبەستێکی لەگەڵ رامۆس ناوە، بە ئەگەرێکی زۆر لە وەرزی داهاتوودا، رامۆس بە درێسی نەسر دەبینین.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ و رامۆس بۆ ماوەیەکی درێژ بەیەکەوە یارییان کرد، رۆژنامەکە روونیکردووەتەوە، لەسەر داوای رۆناڵدۆ، نەسر گرێبەست لەگەڵ رامۆس دەکات.
گرێبەستی رامۆس دوای دوو مانگی دیکە بەسەردەچێت و ئێستا هەموو یانەیەک مافی دەستپێکردنی گفتوگۆکانی لەگەڵ رامۆس هەیە.
ئەستێرە ئیسپانییەکە لە هاوینی ساڵی 2021 بە گرێبەستێکی ئازاد لە ریال مەدریدەوە پەیوەندی بە پاریس کرد، تاوەکو ئێستا بەشداری لە 49 یاریدا کردووە.