یاریگا
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەیەوێت جود بێلینگهام ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی ئینگلتەڕا بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانە فەرەنسیەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکاری یانەی بورووسیادۆرتمۆندی ئەڵمانیا دەست پێکردووە.
رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردووەتەوە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان دەیانەوێت کێبڕکێی یانەکانی پرێمەرلیگ و هەروەها ریال مەدرید بکەنبۆ گواستنەوەی بێلینگهام.
جود بێلینگهام گرێبەستی لەگەڵ یانەی بورووسیا دۆرتمۆند ماوە، بۆیە یانەکەی بەرامبەر دەستبەرداربوونی داوای پارەیەکی خەیاڵی دەکات.