ئینگلتەراگرنگترین

ئارسیناڵ ئەرکی قورسە و مانچێستەر سیتیش چاوی لە دیارییەکی کڵۆپە

Yariga App

یاریگا –

ئارسیناڵ بە سەرکردایەتی میکێل ئارتێتا نزیکە لە گەیشتن بە خەونێکی بیست ساڵە گەنەرز، بەڵام هێشتا مەترسییەکان ماون و گەشتی رۆژی یەکشەممەی داهاتوویان بۆ لیڤەرپوول، ئاسان نابێت و یەکێکە لە زنجیرە یارییە یەکلاکەرەوەکانی ئەم وەرزە.

ئارسیناڵ بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پلەی یەکەمی پرێمەرلیگدا دێت، لە کۆتایی ئەم مانگە لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی مانچێستەر سیتی و نیوکاسڵ دەبێتەوە و دواتر پێشوازی لە چێڵسی دەکات، بەڵام کاری لە پێشینە یەکلاییکردنەوەی شەڕی ئانفیڵدرۆدە.

لیڤەرپوول دوا شەش یاری بەرامبەر ئارسیناڵی لە ئانفیڵدرۆد بردووەتەوە، بەڕێژەیی لە هەر یارییەکەدا لیڤەرپوول سێ گۆڵی کردووە.

تیمەکەی یۆرگن کڵۆپ لە پلەی هەشتەمدا دێت، مەترسی بەشداری نەکردنی لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو هەیە، بەڵام ئێستا دەتوانێت کاروانی گەیشتنی ئارسیناڵ بە نازناوی پرێمەرلیگ پەکبخات.

سبەی شەممە، مانچێستەر سیتی خاوەن پلەی دووەم رووبەڕووی ساوسامپتنی خاوەن دوا پلە دەبێثەوە، هەموو ئاماژەکان بردنەوەی سیتییە لەو یارییەدا و زیادکردنی فشارە بۆ سەر یاریزانانی گەنەرز.

ئارسیناڵ لە مانگی فێبرایەری رابردوودا، حەوت یاری لەسەر یەک بردووەتەوە، هەرچەندە یارییەکانی لەگەڵ تیمە گەورەکان نەبووە. لە ساڵی 2010ەوە، ئارسیناڵ نەیتوانیوە لە وەرزێکدا دووجار لە لیڤەرپوول بباتەوە، ئەمەش گرێکوێرەیەکی دیکەیە و پێویستە ئارتێتا بیکاتەوە.

مانچێستەر سیتی، جیا لە یارییەکەی سبەی، چاوی لەسەر یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگە لە بەرامبەر بایرن میونشن، لەلایەک راوی ئارسیناڵی کردووە و لەلایەکی دیکەش چاوی لە بردنەوەی چامپیۆنزلیگە.

مانچێستەر سیتی لە دوا 13 یاریدا بەرامبەر ساوسامپتن، تەنیا یەکجار دۆڕاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button