ئیتاڵیاگرنگترین

سێریا ئەی یوڤێنتوسی سزادا

Yariga App

یاریگا –

یانەی یوڤێنتوس بە داخستنی بەشێک لە شوێنی هاندەران بۆ یاری داهاتوویان بەرامبەر ناپۆلی سزادرا.

لە یاری رابردووی یوڤێ بەرامبەر ئینتەر میلان، هاندەران هەڵسوکەوتی رەگەزپەرستانەیان بەرامبەر رومێلو لوکاکو کرد، ئەمەش وایکرد، یەکێیتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا، بە داخستنی بەشێک لە شوێنی هاندەران، یوڤێنتوس سزا بدات.

بڕیاردراوە بەشی باشووری یاریگای ئالیانز بۆ یاری 23 ئەم مانگە بەرامبەر ناپۆلی دابخات، ئەمەش دوای هوتافە رەگەزپەرستانەکەی هاندەرانی یوڤێ لە دژی لوکاکوی هێرشبەری ئینتەر میلان، لەو یارییەی کە بە ئەنجامی 1-1 لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئیتاڵیا کۆتاییهات.

کۆمەڵەی یانەکانی سێریا ئەی لە بەیاننامەیەکدا بڵاویرکردووەتەوە

هاندەرانی یوڤێنتوس کە لە باشووری یاریگا دادەنیشن، لە خولەکەکانی 35 و 49دا، هوتافی رەگەزپەرستانە و ناشرینیان لە دژی رومێلو لوکاکودا.

ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵیا ئینسا روونیکردووەتەوە، یوڤێنتوس هاتنی دوو هاندەری بۆ یاریگای ئالیانز قەدەخە کردووە، ئەمەش دوای لێکۆڵینەوە لەو ڤیدیۆیانەی کە بڵاوکرابوونەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button