ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تالیسکا گرێبەستەکەی نوێکردەوە و بەڵێنێک بە هاندەرانی نەسر دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسر گرێبەستی ئاندێرسۆن تالیسکای بۆ سێ ساڵی دیکە نوێکردەوە.

نەسر تەواوی دەرگاکانی چوونەدەرەوەی تالیسکای داخست، دوای ئەوەی چەند یانەیەکی بەرازیلی و تورکی بۆ گواستنەوەی خۆیان ئامادە کردبوو.

نەسر لە تویتەر هەواڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی تالیسکای تاوەکو 2026 بڵاوکردەوە و بە چوار وشە نووسیویەتی

ئەوەی ئێمەی کڕی، وازی لێ ناهێنین !

تالیسکا لە دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دڵخۆشی خۆی لەگەڵ یانەکە دەربڕی و گوتی

هەرگیز ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکەم لەگەڵ نەسر لەیاد ناکەم، چونکە تەنیا پەیوەست نییە بە گواستنەوە لە یانەیەک بۆ یانەیەکی دیکە، بەڵکو دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێ و گرنگ بوو لە ژیانی مندا، دەستپێکردنی چیرۆکی خۆشەویستییە لەگەڵ نەسر و هاندەرانی و سعودیە.

تالیسکا بە تۆمارکردنی 16 گۆڵ لە ریزبەندی یەکەمی گۆڵکارانی خولی رۆشنی سعودی دێت، بە جیاوازی گۆڵێک لەگەڵ عەبدولرەزاق حەمدەڵا، هێرشبەی یانەی ئیتیحاد.

تالیسکا لە هاوینی ساڵی 2021 لە یانەی گۆنژۆی چینییەوە پەیوەندی بە نەسرەوە کرد و گرێبەستی پێشووی لە هاوینی 2024 بەسەردەچوو، بەڵام ئێستا گرێبەستەکەی تا هاوینی 2026 نوێ کرایەوە.

نەسر کە لە سەرەتای ئەمساڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆی گواستەوە، لە پلەی دووەمی ریزبەندیدا دێت، بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ ئیتیحادی پێشەنگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button