ئینگلتەرا

مۆیس: دڵنیام لەوەی دەرناکرێم

Yariga App

دەیڤد مۆیس  ترسی نیە لە دەرکردن سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی وێستهام.

وێستهام تەنها دوو خاڵ لە ناوچەی دابەزین دوورە و شەوی رابردووش ٥-١ دۆڕان بە نیوکاسڵ لەو یارییەی میدیاکان پێیان وابوو شوێنەکەی دەیڤد مۆیس لەق دەکات.

بەڵام ناوبراو لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە وتی

هیچ گومانێکم نیە لەوەی، بەرپرسانی یانەکە لە پشتمن، متمانەی تەواوم بە شێوازی کارکردنم هەیە. هەرچەندە لەوە تێدەگەم کاتێک راهێنەریت و بە خراپی دەدۆڕێیت وەک ئەوەی من بەسەرم هات  ئەوا تووشی کێشە دەبیت

تیمەکەی مۆیس یارییەک کەمتری ئەنجامداوە لە رکابەرەکان و بە بردنەوە دەتوانێت خۆی بگەیەنێتە پلەی ١٢هەمی ریزبەندی.

بابەتی زیاتر

Back to top button