یاریگا
سیلڤیۆ بێرلێسکۆنی، سەرۆکی پێشووی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا بەهۆی تووشبون بە شێرپەنجەی خوێن لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
رۆژنامەی کۆرێرۆ دلا سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، سەرۆکەکەی پێشووی یانەی ئەیسی میلان و خاوەنی ئێستای یانەی مۆنزا، بەهۆی تووشبوون بە شێرپەنجەی خوێن لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتەکەیان لەژێر چاودێریدایە.
بێرلێسکۆنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا ساڵانێک سەرۆکایەتی یانەی ئەیسی میلانی کردووە و لەو ساڵانە رۆسێنەری چەندان ناسناوی نێوخۆیی و ئەوروپی بەدەستهێناوە.
ناوبراو دوای وازهێنانی لە یانەی ئەیسی میلان، بڕیاریدا یانەی مۆنزا بکڕێتەوە و ئێستا خاوەنداریەتی ئەو یانەیە دەکات.