ئینگلتەرا
لامپارد لەمڕۆوە مەشق بە چێڵسی دەکات بەر لە راگەیاندنی فەرمی

فرانک لامپارد و چێڵسی گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی ئەفسانە مێژووییەکەیان تا کۆتایی وەرز ببێتە راهێنەریان.
ئەرکەکەی لامپارد کاتییە و تا ئەوکاتەیە یانەکە راهێنەرێکی بەئەزموون هەڵدەبژێرێت، بەڵام لەمڕۆوە دەستبەکار بووە بەگوێرەی تایمز.
هێشتا یانەکە بەفەرمی هەواڵەکەی رانەگەیاندووە بەڵام فرانک بەر لەوە دەست بە مەشقکردن بە تیمەکەی دەکات بەهۆی ئەوەی کاتێکی زۆرییان لەبەردەمدا نیە بۆ یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ریاڵ مەدرید . ناوبراو هەریەک لە ئاشلی کۆڵ و جۆو ئێدواردی بانگهێشت کردووە تاوەکو وەکو یاردەدەر هاوکاری بکەن کە بەشێک بوون لە نەوەی ئاڵتوونی بلوز.