
بردنە گەورەکەی ریاڵ مەدرید لە کلاسیکۆ کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا لە نێویاندا سەردێڕی ئابڕووبەرانە بۆ بارسا و ستایشکەرانە بۆ مەدرید.
لۆس بلانکۆس لە بارسای نەبردبووەوە لەو کاتەوەی چاڤی هێرناندێز بووەتە راهێنەری یانە کاتالۆنییەکە، لە یاری پێش کۆتای جامی شا، جارێکیتر چاڤی ١-٠ شکستی بە مەدرید هێنا لە بێرنابیۆ بەڵام شەوی رابردوو کوڕانی ئەنچلۆتی بە چوارینەیەک وەڵامیان دانەوە و گەیشتنە کۆتایی.
سەردێڕ و کوورتەی بەشێک لە رۆژنامە دیارەکان
لێ پاریسیان : ریاڵ مەدرید بارسای تێشکاند
ئابڕووبردنەکە مێژووییە و لە ١٩٩٧ ـەوە بارسا بە چوار گۆڵ لە یاریگای خۆی نەدۆڕابوو
گازیتا : ریاڵ بارسای خستە بە زەویدا لە کامپ نۆو
بەنزیمە خەونی کرد بە راستی و جارێکیتر تیمەکان هەڵەی ئەوەیان کرد مەدریدیان زوو بەکۆتا نەهێنا
لێ ئیکویپ: بەنزیما بارسای تێشکاند
وەک زۆربەی کاتەکانی تر مەدرید ریمۆنتادای ئەنجامدا، بەنزیمە هاتریکی تۆمارکرد و نابێت رۆڵی ڤینیسیوس لەیاد بکرێت
بیڵد: بارسا بۆ دەرەوە لە شەوی نمایشی ریاڵ
دەیلی مەیل: بارسا رووخا
کەریم بەنزیمە بەرگری بارسا تێكشکاند و هاتریکی کرد لەو شەوەی لێڤاندۆڤێسکی هیچ مەترسییەکی نەبوو.
بۆلا : بەنزیمە سەرکردەی ئابڕووبردنەکە بوو
ریاڵ مەدرید ئاىڕووی بارسا برد لەو یارییەی بەنزیمە هاتریکی تۆمارکرد و ڤینیسیوس هاودەمی کرد
ئۆلێ: بردنەوەیەکی مێژوویی بۆ مەدرید
مەدرید مێژوویی بوو، بارساش وەڵامی پێنەبوو. ئەنچلۆتی دوای شەش سەدە گەورەترین سەرکەوتنی کلاسیکۆی لە کامپ نۆو بەدەستهێنا