ئەرشیڤ

ئامانجی ئەمجارەی چێڵسی هێرشبەرەکەی بێنفیکایە

Yariga App

یاریگا –

یانەی چڵسی ئینگلیزی چاوی بڕیوەتە گۆڵکارەکەی یانەی بێنفیکای پۆرتوگالی.

پێگەی فووتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە، کە یانەی چێڵسی هاتووەتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی گۆنسالۆ رامۆسی پۆرتوگالی و دەیەوێت لەم هاوینە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکات.

گۆڵکارە تەمەن 21 ساڵانییەکەی بێنفیکا جیا لە چڵیسی ناوی بەستراوەتەوە بە یانەکانی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و ریال مەدریدی ئیسپانیش.

بەپێی هەواڵەکەی هەمان پێگە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی رامۆس 105 ملیۆن پاوەندە، بەڵام نرخەکەی دادەبەزێت بۆ 70 ملیۆن پاوەند.

یانە ئینگلیزییەکە لەم زستانە بە بڕی 105 ملیۆن پاوەند گرێبەستی لەگەڵ ئێنزۆ فێرناندێزی ئەرجەنتینی واژۆ کرد، کە بووە گرانبەهاترین یاریزانی مێژووی پرێمەرلیگ.

هەر بۆیە بلوز پلانی داناوە لە ڕێگەی ئێنزۆ، رامۆس رازی بکات تا روو لە یانەکەیان بکات بەهۆی ئەوەی هەردوو یاریزان لە هەمان تیپ بەیەکەوە یاریان کردووە، پەیوەندییەکی پتەو لەنێوانیاندا هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button