ئه‌وروپاخوله‌کانی دیکە

ڤیدیۆ: هاندەرانی فاینۆرد ئەستێرەیەكی ئەیاكسیان بریندار كرد

یاریگا –

داڤی كلاسن، ئەستێرەی یانەی ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی لە یاری یانەكەی بەرامبەر فاینۆرد بەهۆی پێكان لەسەریدا یاریگای بەجێهێشت و نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات.

شەوی رابردوو لە یاری پێش كۆتایی جامی هۆڵەندا فاینۆرد و ئەیاكس رووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی ئەیاكس كۆتایی هات.

بەو بردنەوەیەش ئەیاكس توانی خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی جامی هۆڵەندا و لەو یاریەشدا رووبەڕووی ئایندهۆڤن دەبێتەوە.

كلاسن لە خولەكی 51 گۆڵی دووەم و بردنەوەی بۆ ئەیاكس كرد و لە كاتی ئاهەنگگێڕان لەگەڵ هاوڕێكانیدا لە نێو هاندەرانەوە شتێك فڕێدرایە یاریگا و لە دواوە بەر سەری ناوەڕاستكارەكەی ئەیاكس كەوت و بەهۆیەوە تووشی خوێنبەربوون بوو.

داڤی كلاسن

بەهۆی ئەو رووداوەوە یاریزانەكە نەیتوانی یاریەكە تەواو بكات و یاریگای بەجێهێشت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button