یاریگا –
فیدی ڤاڵڤێردی، ناوەڕاستكاری هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر بارسێلۆنا دەكات.
بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ریال مەدرید كۆتایی هات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
گۆڵەكانی مێرینگی لەلایەن ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە خولەكی 45 و كەریم بێنزێما لە خولەكەكانی 50,58,80 تۆمار كران.
بەو بردنەوەیەش یانە شاهانەكە توانی خۆی بگەیەنێتە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا و لەو یاریەشدا رووبەڕووی ئۆساسۆنا دەبێتەوە.
لە دوای یارییەكە ڤاڵڤێردی گووتی: شتێكی باش بوو كە بردنەوەمان بەدەستهێنا و گەیشتینە یاری كۆتایی، ئەنجامەكەش گرنگ نیە ئەگەر 2-0 بێت یان 4-0 هەرچەندە ئەمڕۆ بردنەوەیەكی ناوەزەمان بەدەستهێنا.
سەبارەت بە بێنزێما گووتی: ئەو نموونەیە بۆ هەمووان، ئەو باشترین یاریزانی جیهانە و یارمەتیمان دەدات، دەبێت چێژی لێ وەربگرین.
بەردەوام بوو گووتی: زۆر بە لەسەرخۆیی یاریمانكرد، ئەمڕۆش یارییەكی هاوشێوەی یاریەكەی بەرامبەر لیڤەرپوولمان ئەنجامدا، كە تیایدا لە گێمی دووەمدا زۆر باشتر بووین، دەمەوێت سوپاسی ئەو هاندەرانە بكەم كە لێرە لەگەڵمان بوون، هەروەها ئەوانەی كە لە دوورەوە پشتگیریان كردین، دەمانەوێت بەردەوام بن لە پشتگیریكردنمان.
وا بڕیارە لە بەرواری 6ی مانگی داهاتوو ریال مەدرید رووبەڕووی ئۆساسۆنا ببێتەوە لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیادا.