ئاسیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

بۆچی مێسی ئۆفەری هیلالی رەتکردەوە؟

Yariga App

یاریگا –

لیۆنێل مێسی، ئۆفەرێکی گرانبەهای هیلالی سعودی رەتکردووەتەوە.

جێرمان گارسیا گرۆڤا، رۆژنامەنووس لە تۆڕی هەواڵی TyC ئەرجەنتینی روونیکردووەتەوە، مێسی ئۆفەرەکەی لەگەڵ خێزان و هاوڕێیانی باس کرد، دوایر ئۆفەرەکەی رەتکردەوە، چونکە مێسی دەیەوێت لە ئەوروپا بەردەوام بێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس پێشتر رایگەیاندبوو، هیلال ئۆفەرێکی بە بڕی 400 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچەی ساڵانە پێشکەشی مێسی کرد بوو، ئەمەش نزیکەی سێ ئەوەندەی مووچەکەیەکی لەگەڵ پاریس سانجێرمان.

رۆژنامەنووسە ئەرجەنتینییەکە دووپاتیکردووەتەوە، کاری لە پێشینەی مێسی گەڕانەوەیە بۆ بارسێلۆنا، بیرۆکەی کەمکردنەوەی مووچەکەشی تاوتوێ کردووە، تاوەکو لە گواستنەوەی مێسی، کاریگەری لەسەر کێشە داراییەکانی بارسێلۆنا دروست نەکات.

ئێستا زۆربەی ئاماژەکان بەرەو گەڕانەوەی مێسین بۆ بارسێلۆنا. ئانتۆنێلا روکۆزۆ، هاوژینی مێسی دەمێکە داوای گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا دەکات، چونکە حەزی بە شێوازی ژیانی شارەکەیە.

گرێبەستی ئێستای مێسی لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەر دەچێت، گفتوگۆکانی لەگەڵ پاریس دەستپێکردووە، بەڵام هیچ پێشڤەچوونێک لە بابەتەکەدا نەکراوە.

میدیا گەورەکانی فەرەنسا بڵاویانکردووەتەوە، پاریس دەیەوێت پڕۆژەی نوێی پاریس لە دەوروبەری کیلیان ئێمباپێ بونیاد بنێت، بەمەش پاریس ئامادەیە دەستبەرداری لیۆنێل مێسی و نەیمار ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button