ئه‌وروپائینگلتەرا

هالاند گەڕایەوە راهێنانەکانی یانەکەی

Yariga App

یاریگا

ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە پێکانەکەی چاکبویەوە و بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر سیتی بڵاویکردەوە، دوای ماوەیەک دابڕان دواجار گۆڵکاری نەرویجی یانەکەیان توانی لە پێکانەکەی رزگاری بێت، بۆیە دوای چاکبونەوەی گەڕایەوە و بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی کردەوە.

هالاند بەهۆی ئەو پێکانەی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە کاتی ئامادەکاری بۆ پاڵاوتنەکانی یۆرۆ تووشی بوو، نەیتوانی بەشداری یاریی رابردووی یانەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول بکات.

گۆڵکارە لاوەکەی ستیزن ئەم وەرزە بە تۆمار کردنی 28 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button