
لە مەشقەکانی ئەمڕۆی یوڤێنتۆس دا هەریەک لە لیۆناردۆ بۆنوچی و پاوڵ پۆگبا بە ئاسایی بەشدارییان کردووە.
بەگوێرەی گازیتا دیلۆ سپۆرت، هەردوو یاریزانەکە چاوەڕواندەکرێت بۆ یارییەکەی رۆژی شەممە بەرامبەر لازیۆ ئامادەبن، ئەگەر بانگهێشتیش نەکرێن ئەوا بەدڵنیاییە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە چارەگی کۆتایی یۆرۆلیگ بەرامبەر سپۆرتینگ ئامادە دەبن.
پۆگبا لە تەواوی ئەم وەرزەدا تەنها ٣٤ خولەک یاری کردووە بەهۆی پێکان، بۆنوچیش لە ٢١ یاریدا بەشداربووە و کۆتا یاری نزیکەی مانگێک لەمەوبەر بوو.
ئەگەر هیچ یاریزانێکی بیانکۆنێری تووشی پێکان نەیەت، بۆ یەکەمجار لەم وەرزەدا ماسیمیلیانۆ ئالێگری تەواوی یاریزانانی پێکهاتەی لەبەردەستدا دەبێت.