Loading...
چامپیۆنزلیگ

فەرمی: چێفیرین بە سەرۆکی یوفا هەڵبژێردرایەوە

Yariga App

ئەلیکساندەر چێفیرینی سلۆڤینی وەکو سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا دووبارە هەڵبژێدرایەوە.

ناوبراو لە ٢٠١٦دا جێگەی میشێل پلاتینی گرتەوە کە بەهۆی گەندەڵییەوە سڕکرا و دوورخرایەوە، لە ٢٠٢١دا ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد بەهۆی سەرکەوتن لە شكستهێنان بە پڕۆژەی سوپەرلیگ  و ئەمڕۆش لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یوفا  هیچ رکابەرێکی نەبوو، هەربۆیە بێ دەنگدان تاوەکو ٢٠٢٧ ئەو پۆستەی پێدرایەوە.

ناوبراو دوای بردنەوەی هەڵبژاردەنەکە، جارێکیتر باسی سوپەلیگی کردەوە و  وتی

تۆپی پێی ئەورووپا گەشتووەتە هەموو جیهان، ئێمە لە هەمان کاتدا لە بەرهەمەکەی دەخۆین و باجیشی بۆ دەدەین. شێوازی ئێمە بناغەکەی تەنیا وەرزشییە، لەو شوێنەوەی ئێمە هاتووین شایستەیی نرخی لەسەر دانانرێت، شتێک نیە بکڕدرێت و ببرێت بەڵکو تەنها دەبێت بە شایستەیی بەدەست بهێنرێت وەرز دوای وەر لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا. شوێنی مافیا نابێتەوە لەم کیشوەرە

Back to top button