Loading...
ئیتاڵیا

ئەو یاسایەی لوکاکوی پێ دەرکرا

Yariga App

شەوی رابردوو لە یاری پێش کۆتای جامی ئیتاڵیا، رۆمیلو لوکاکو لە کۆتا خولەکدا دەرکرا بەهۆی شێوازی ئاهەنگگێڕانی گۆڵەکەی.

هێرشبەرەکەی ئینتەر توانی سوود لە لێدانێکی سزا ببینێت و هیوا بۆ یانەکەی بگەڕێنێتەوە بۆ یاری گەڕانەوە بەڵام لە کاتی ئاهەنگگێڕاندا، دەستی خستە سەر لێوی  بەو مانایەی هاندەرانی یۆڤی بێ دەنگ بن.

ئەو جۆرە ئاهەنگگێڕانە لە تۆپی پێ دا باوە و زۆرێک پێیان وایە، ناوبژیوان نەدەبوو لوکاکو دەربکات بەڵام گازیتا دیلۆ سپۆرت دەڵێت، لە ساڵی ٢٠١٢دا یاسایەک دەرکراوە بە ناوی مادەی ١٢ و تێیدا هاتووە “یاریزان دەبێت کارتی پێبدرێت ئەگەر گۆڵەکە هەژماریش نەکرێت لەم دوو بارەدا: ئەگەر لە هاندەران نزیک ببێتەوە و ئاراستەیان بکات بەشێوەیەک کە مەترسی سەلامەتی دروست بکات یاخود بچێتە ناوچەی هاندەران”.

بەمەش بەگوێرەی سەرچاوەکە ماسای ناوبژیوان هەڵەی نەکردووە و ئەگەری ئەوەش زۆرە داواکەی ئینتەر رەتبکرێتەوە کە داوای کردبوو سزاکەی لەسەر هەڵبگیرێت و رێگەی بدرێت لە یاری گەڕانەوە بەشداربێت.

Back to top button