ئیتاڵیا
ئەستێرەکانی تۆپی پێ پشتیوانی لە لوکاکو دەکەن

رۆمیلو لوکاکو شەپۆلێکی گەورەی پشتیوانی پێگەیشت پاش ئەو سوکایەتییە رەگەزپەرستییەی دوێنێ شەو بەرامبەری کرا.
شەوی رابردوو لە یاری پێش کۆتای جامی ئیتاڵیا ، ئینتەر و یۆڤی رووبەرووی یەکبوونە و لە زۆرینەی کاتەکاندا، لوکاکو سوکایەتی رەگەزپەرستی پێککرا تا گەیشتە ئەوەی لە کۆتا خولەکەکاندا، بە شێوازی ئاهەنگگێڕانەکەی وەڵامی هاندەرانی دایەوە و بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
لوکاکو لە پەیامێکدا داوای کرد بەرژدی خولەکان کار بۆ رووبەروبوونەوەی رەگەزپەرستی و لێکۆڵینەوە لەو کەیسانە بکەن. پاش پۆستەکەی هەریەک لە ئێمباپێ، ڤینیسیوس، بالۆتێلی، ئێڤرا، تیباوت کۆرتوا، یۆری تیلەمانس، ناینگۆلان، لوکیباکیۆ، ریس جەیمس، ئیلانگا، بلاسی، ماتێرازی، حەکیمی و ئۆنانا و دەمفریس پشتیوانی خۆیان بۆ دەربڕی.