لویس ئێنریكێ دەبێتە راهێنەری نوێی چێڵسی
یاریگا –
راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد لویس ئێنریكێ ئەمڕۆ سەفەری لەندەن دەكات بە مەبەستی وەرگرتنی ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.
بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە گراهام پۆتەر لە راهێنەری چێڵسی دوورخرایەوە و لە ئێستادا برۆنۆ سالتۆر بە شێوەی كاتی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی وەرگرتووە.
بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت ـی كەتەلۆنی لویس ئێنریكێ دەبێتە راهێنەری نوێی چێڵسی لە جێگای گراهام پۆتەر.
كۆتا ئەركی لویس ئێنریكێ وەك راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو لە یاریەكانی جانی جیهانی 2022ی قەتەڕ كە لە قۆناخی 16 لەلایەن هەڵبژاردەی مەغریبەوە كرانە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەكە.
راهێنەرەكەی پێشووتری بارسێلۆنا هاوشانی هەریەك لە جولیان ناگلیسمان، زینەدین زیدان، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ پاڵێوراوان بۆ وەرگرتنی ئەركی راهێنەرایەتیكردنی بلووز.
Si en este viaje de Luis Enrique a Londres se concreta su llegada al Chelsea… a pocos días del partido con el Madrid de Champions… se pone muy bonitooo!
Pactoooooous🙏🏻🙏🏻
— Gerard Romero (@gerardromero) April 5, 2023
لە ئێستادا چێڵسی بە بارودۆخێكی خراپدا تێدەپەڕێت و بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی یانزەیەمی پرێمەرلیگ دێت.