یاریگا
لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا تاوەکو ئێستا چارەنوسی خۆی بۆ وەرزی داهاتوویەکلایی نەکردووەتەوە.
شەوی رابردوو فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانەی هیلالی سعوودی ئۆفەرێکی خەیاڵیان پێشکەشی ئەستێرەکەیشازادەکان کردووە، بەڵام ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە.
دوای ئەم هەواڵە خودی رۆژنامەنوسە ئیتاڵیەکە بژاردەکانی بەردەم مێسی بڵاوکردەوە ئەوانیش ئەمانەن:
- ئۆفەرەکەی یانەی هیلال کە زیاترە لە 400 ملیۆن یۆرۆ.
- لیۆ دەیەوێت تاوەکو کۆپا ئەمریکای 2024 لە ئەوروپا بەردەوام بێت.
- چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا پەیوەندی بە مێسی کردووە و داوای لێکردووە وەرزی داهاتوو بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی.
- پاریس سانجێرمان ئامادەیە هەمان مووچەی پێ بدات، بەڵام تاوەکو ئێستا گلۆپی سەوزیان هەڵنەکردووە.
لیۆنێل مێسی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا کۆتایی دێت، بەڵام تاوەکو ئێستاچارەنوسی خۆی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەکردووەتەوە.