یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر چاڤی هێرناندێز راهێنەری بارسێلۆنا و كارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری ریال مەدرید بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای سپۆتیفای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاری گەڕانەوەی قۆناخی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
یاری چوون لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بارسێلۆنا توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام یارییەكە بباتەوە و گۆڵەكەش لەلایەن ئیدێر میلیتاو بە هەڵە لە خۆیان تۆمار كرا.
یانە كەتەلۆنییەكە بە بێ چوار یاریزانی گرنگ و یەكلاكەرەوە دەچێتە یاریگا ئەوانیش ( پێدری گۆنزالێز ، عوسمان دێمبڵی ، فرانكی دی یۆنگ ، ئەندریاس كریسێینسن ).
یانە شاهانەكەش تەنیا بە بێ یەك یاریزان بەشداری لە یارییەكە دەكات ئەویش فێرلاند مێندی ـە.
براوەی نێوانیان بەرامبەر ئۆساسۆنا یاری دەكات لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:
گۆڵپارێز: شتیگن
هێڵی بەرگری: باڵدی ، ئەلۆنسۆ ، كۆندی ، ئاراوخۆ
هێڵی ناوەند: رۆبێرتۆ ، بۆسكێتس ، كیسێ
هێڵی هێرشبردن: گاڤی ، لیڤاندۆڤسكی ، رافینیا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:
گۆڵپارێز: كۆرتوا
هێڵی بەرگری: ناچۆ ، میلیتاو ، ئالابا ، كارڤاخال
هێڵی ناوەند: كرۆس ، كامافینگا ، ڤاڵڤێردی
هێڵی هێرشبردن: ڤینیسیۆس ، بێنزیما ، رۆدریگۆ