یاریگا
بارسێلۆنا لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا میوانداری ریال مەدرید دەکات و تەنها یەک هەنگاوی ماوە بۆگەیشتن بە یاریی کۆتایی.
بارسا ئەم وەرزە سەرەڕای ئەوەی لە پاڵەوانتیە ئەوروپیەکان ئەنجامەکانیان وەکو پێویست نەبوون، بەڵام بە پێچەوانەوە لە خول و جامەنێوخۆییەکان رکابەری سەرەکی بەدەستهێنانی ناسناوەکانن.
بلاوگرانا لەم وەرزەدا لە کۆی سێ ناسناوی ناوخۆ یەکێکیان کە جامی سوپەر بووە بەدەستیهێناوە، لە جامی شا هەنگاوێکیان ماوە بۆگەیشتن بە یاریی کۆتایی و لە لالیگاش تاوەکو رادەیەکی زۆر لە ناسناوەکە نزیکن.
ریال مەدرید بە پێچەوانەی رکابەرەکەی، ئەم وەرزە لە ئەوروپا هاوشێوەی وەرزی رابردوو ئەنجامەکانیان چاوەڕواننەکراون و بونەتەوەدێوەزمەکەی جاران، بەڵام لە نێوخۆیی بارودۆخیان باش نیە.
شاهانەکان چانسێکی ئەوتۆیان نەماوە بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی لالیگا، هەروەها لە جامی شا یاریی چونی قۆناغی پێشکۆتاییان لەیاریگای خۆیان دۆڕاندووە، جامی سوپەری ئیسپانیاشیان لەدەستداوە.
- هەردوو یانە لە مێژوودا 253 یارییان لەگەڵ یەکتری کردووە، ریال مەدرید 101 کلاسیکۆی بردووەتەوە و بارسێلۆنا 100 کلاسیکۆ.
- بارسێلۆنا لە دوایین 5 یاریی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان نەدۆڕاوە، دوایین دۆڕانیان مانگی دووی رابردوو بەرامبەر ئالمێریا بوو.
- بارسا لە دوایین 6 یاریی بەرامبەر مێرنگی لە 5 یاریی براوە بووە و تەنها 1 یاریی دۆڕاندووە، دۆڕانەکەش ساڵی رابردوو بوو لەلالیگا.
- چاڤی هێرناندێز راهێنەری بلاوگرانا لە کۆی 4 کلاسیکۆ بەرامبەر کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری شاهانەکان لە 3 کلاسیکۆ براوە بووە وتەنها یەک کلاسیکۆی دۆڕاندووە.
لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنا هەر یەکە لە عوسمان دێمبلی و پێدری و فرانکی دی یۆنگ بەهۆی پێکان بەشداری یارییەکە ناکەن.
لە ریزەکانی یانەی ریال مەدریدیش تەنها فێرلاند مێندی بەرگریکاری فەرەنسی بەهۆی پێکان بەشدارت یارییەکە ناکات.