ئه‌وروپائیسپانیا

ناوبژیوانێک بەرگری لە بارسێلۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا

پینۆ زامۆرانۆ، نابژیوانی ئیسپانی پێشووی لالیگا بەرگری لە یانەی بارسێلۆنا دەکات و دەڵێت هیچ کەسێک لەو یانەیە داوای ئەوەیان لێنەکردووە ئاسانکاریان بۆ بکات.

ناوبژیوانەکەی پێشووی لالیگا لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی cope ئیسپانی سەبارەت بە کەیسی نێگیێرا جێگری پێشووی سەرۆکی نابژیوانانی لالیگا دەڵێت

من وەکو خۆم چەندینجار ناوبژیوانی یارییەکانی بارسام کردووە، هەرگیز رۆژێک کەسێک داوای لێنەکردووە ئاسانکاری یاخود لە بەرژەوەندی ئەو یانەیە کار بکەم.

زامۆرانۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بە چەند یارییەکی بارسێلۆنا دەکات کە خۆی نابژیوانی کردووە و دەڵێت

پێموایە حەوتجار یارییەکانی بارسێلۆنا ناوبژیوان بوومە، لە یارییەکی ئەو یانەیە بەرامبەر لە جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر فیگێرس ئەو یانەیە تووشی دۆڕان بوو و ماڵئاوایی کرد، هیچ کەسێک و لایەنێک داوای لێنەکردم کە ئاسانکاری بۆ بارسا بکات لە پێناو مانەوە لە جامەکە.

ناوبژیوانەکەی پێشووی لالیگا لە بەردەوامی قسەکانیدا وەکو بەرگری کردن لە کەیسی نیگیێرا ناوبژیوانی پێشووی لالیگا، نمونەیەکی دیکە لەسەر یارییەکی بارسێلۆنا دێنێتەوە و دەڵێت

لە یارییەکی دیکەی بلاوگرانا بەرامبەر ریال بێتیس ناوبژیوان بووم، بێتیس لە یارییە بە ئەنجامی 0-1 لە دواوە بوو و لە کۆتاییدا یارییەکەیان بە ئەنجامی 3-1 لە بارسێلۆنا بردەوە، ئەو کاتیش هیچ کەسێک داوای لێنەکردم ئاسانکاری بۆ بارسێلۆنا بکەم

بابەتی زیاتر

Back to top button