یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە بۆ گەڕاندنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ یانەکەیان.
سانتی ئۆنا رۆژنامەنوسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا لەبەر بەرژەوەندی خۆیان هەموو کارێک دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەستێرەی پێشووی یانەکەیان، ئەو یانەیە بە گەڕاندنەوەی یاریزانەکەی تانگۆ داهاتێکی باشیان دەست دەکەوێت.
داهاتی بارسا لە گەڕانەوەی لیۆ لە سپۆنسەرەکان و بلیتی یارییەکان و فرۆشتنی درێسەکانی ئەو یاریزانە و چەندان خاڵی دیکە زیاد دەکات، هەربۆیە یانەکە هەوڵەکانی بۆ ئەم مەبەستە دەست پێکردووە.
مێسی ئەم هاوینە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت و دەنگۆیەکیش هەیە ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و خۆی و خێزانەکەشی ئارەزووی گەڕانەوەیان بۆ بارسێلۆنا هەیە.