یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەری یوڤێنتوس و سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان بۆ یارییەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان یوڤێنتوس لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئینتەر میلان بكات لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا.
یوڤێنتوس بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەك لە لیۆناردۆ بۆنۆچی ، فیدریكۆ كیێزا و پۆگبا بێ بەش دەبێت و ئینتەریش لە تواناكانی میلان سكرینار و دیماركۆ بێ بەش دەبێت.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی یوڤێنتوس:
گۆڵپارێز: چیزینی
هێڵی بەرگری: دانێلۆ ، برێمەر ، گاتی
هێڵی ناوەند: دی چیلیۆ ، میریتی ، لۆكاتێلی ، رابیۆ ، كۆستیچ
هێڵی هێرشبردن: دی ماریا ، ڤلاهۆڤیچ
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینتەر میلان:
گۆڵپارێز: ئۆنانا
هێڵی بەرگری: گۆسێنس ، باستۆنی ، ئاچێربی ، دارمیان ، دەمفرێس
هێڵی ناوەند: بارێلا ، برۆزۆڤیچ ، میختاریان
هێڵی هێرشبردن: دزیكۆ ، مارتینێز