ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

دێل پیرۆ بە یەک مەرج دەگەڕێتەوە یوڤێنتوس

Yariga App

یاریگا

ئالێساندرۆ دێل پیرۆ، یاریزانی پێشووی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی ئامادەیە بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی، بەڵام مەرجی خۆی هەیە.

رۆژنامەی کۆرێرۆ دێلا سێرا بڵاویکردەوە، جانلوکا فێرێرۆ سەرۆکی خانمە پیرەکە مانگی دێسێمبەری ساڵی رابردوو پێشنیاری بۆ یاریزانی پێشووی یانەکەیان کردووە، بگەڕێتەوە یانەکەی پێشووی و پۆستێکی کارگێری پێ بدرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە دێل پیرۆ لەو کاتەوە بیر لەم داوایە دەکاتەوە و ئامادەیە داواکە قبول بکات، بەڵام بە مەرجێک ئەو پۆستەی پێدەدرێت هەموو دەسەڵاتەکانی لەگەڵ بێت.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە پێشبینی دەکرێت پۆستی نوێ یاریزانەکەی پێشووی یوڤێنتوس، جێگری سەرۆکی یانەکە بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button