ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وردەکاری دوورخستنەوەی پۆتەر و پاڵێوراوان بۆ شوێنگرتنەوەی ئاشکرا دەکرێن

Yariga App

یاریگا –

خاوەنی چێڵسی لە کاردوورخستنەوەی گراهام پۆتەر پەلەی نەکرد، بەڵام بڕیارەکە لەناکاو بوو، ئێستا بژاردەکانی بەردەم بلووز کێن؟

فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ئیتاڵی وردەکاری دوورخستنەوەی گراهام پۆتەری ئاشکرا کردووە و روونیکردووەتەوە، خاوەنی چێڵسی ناچار بووە بڕیارەکە بدات.

فابریزیۆ دەڵێت، لە کاتی خوانی نیوەڕۆدا، بەڕێوەبەرێکی چێڵسی قسەی لەگەڵ پۆتەر کرد و بڕیارەکەی پێڕاگەیاند.

ئێستا سێ بژاردە لە بەردەم چێڵسیدان، بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی وەربگرێت، لە سەرووی هەموویانە جولیان ناگلیسمان و لویس ئێنریکێ دێین، هەروەها روبن ئامۆریم.

فابریزیۆ دووپاتیدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لە نێوان ماوریسیۆ پۆچێتینۆ و بەڕێوەبەرایەتی چێڵسی نەکراوە.

بڕیاری دوورخستنەوەی پۆتەر لە دوای دوا دۆڕانی چێڵسی لە بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا دێت، شەو بڕیارەکە درا و نیوەڕۆی رۆژی دواتر بە پۆتەر راگەیێندرا.

فابریزیۆ لە بارەی دوورخستنەوەی پۆتەر دەڵێت

دەستەی کارگێڕی چێڵسی گەیشتە ئەو بڕوایەی، تیمەکە پێویستی بە وزەیەکی جیاوازە، پۆتەر چیدیکە راهێنەرێکی گونجاو نەبووە بۆ تیمەکەیان. هەرچەندە لە سەرەتای دەستبەکاربوونی پۆتەر، هیچ وزەیەکی ئەرێنی دیار بە یانەکەوە دیار نەبوو.

ناگلیسمان پاڵێوراوی سەرەکی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی چێڵسییە، ئەمەش دوای دوورخستنەوەی لە پۆستی راهێنەرایەتی بایرن میونشن. دوورخستنەوەی ناگلیسمان کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە، چونکە بایرن وەرزێکی باشی لەژێر سەرپەرشتی ناگلیسمان پێشکەش دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button