ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

هێنری داوایەک لە مێسی دەکات

Yariga App

یاریگا –

ماڵئاواییکردنی لیۆنێل مێسی لە بارسێلۆنا، یەکێک بوو لە ساتە چاوەڕواننەکراوەکان لە مێژووی یانە کاتالۆنییەکەدا.

هەرچەندە ئەوکات، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا بەڵێنی نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل مێسیدا، بەڵام بە هۆی قەیرانی داراییەوە، نەیتوانی گرێبەستی لیۆ نوێ بکاتەوە.

گرێبەستی ئێستای مێسی لە هاوینی داهاتوو بەسەر دەچێت، ئێستا زۆر باس لە گەڕانەوەی لیۆ بۆ بارسێلۆنا دەکرێت و کاتالۆنییەکان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی ئەو ساتەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک یەکلایی نەکراوەتەوە.

چەندین یانە گرنگیان بە گواستنەوەی لیۆ مێسی داوە، لە سەرووی هەموویانەوە بارسێلۆنا، هیلال و ئینتەر میامی.

تێری هێنری، ئەفسانەی فەرەنسا هاتووەتە ریزی ئەوانەی داوای گەڕانەوەی مێسی بۆ کامپ نوو دەکەن و دەڵێت

پێویستە مێسی بگەڕێتەوە بارسێلۆنا، بۆ خۆشەویستی تۆپی پێ، چونکە چوونە دەرەوەی لە بارسا چاوەڕواننەکراو بوو.

هێنری بۆ ماوەی سێ ساڵ یاری لەگەڵ مێسی کرد و دواتر لە ساڵی 2010 پەیوەندی بە نیویۆرک رێد بوڵزەوە کرد.

هەندێ راپۆرت باس لە دەستپێکردنی گفتوگۆکانی نێوان مێسی و بارسێلۆنا دەکەن، هەرچەندە بارسا دەیەوێت بە چەند شێوازێک قەرەبووی کەمی مووچەکەی بکاتەوە، بەڵام هیچ پێشڤەچوونێکی فەرمی نییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button